بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێن ڕەزایی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی گەرووی هورمز، پەسەندکردنی ستراتیژی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی جووڵە ئەگەرییەکانی ڕاگەیاند.
موحسێن ڕەزایی بە ئاماژەدان بە کردەوەکانی لایەنی بەرامبەر بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی ژمارەیەک کەشتی لە شەواندا، وتی: ئەوان هەوڵدەدەن ئەو ئامێرانە بکوژێننەوە بە دامەزراندنی هێزی لێهاتوو و خەرجکردنی تێچووی قورس و بەزۆری ڕێگە بە تێپەڕبوونی چەند کەشتییەک دەدەن، کە دەکرێنە ئامانج.
سەبارەت بە بڕیاری نوقماندنی کەشتییە دوژمنکارەکان ڕوونی کردەوە: تا ئێستا بڕیارێکی یەکلاکەرەوەمان بۆ نوقمکردنیان نەداوە، چونکە ڕژانی نەوت و پیسبوونی بەربڵاو لە گەرووی هورمز و کەنداوی فارسیش کێشەمان بۆ دروست دەکات. بەڵام جەخت لەوە دەکەمەوە کە هیچ کام لەم کەشتیانە بە سەلامەتی ناوچەکە بەجێناهێڵن و بە دڵنیاییەوە زیانیان پێدەگات.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، بە ئاماژەدان بەوەی کە تێپەڕبوونی چەند کەشتییەک بە مانای کردنەوەی گەرووی هورمز نییە، ڕوونی کردەوە: ئێمە خۆمان چەند کەشتییەکمان هەیە کە کەلوپەلی سەرەتایی و خۆراکیان هەڵگرتووە و پرۆسەی هاوردەکردن بەردەوامە.
ڕەزایی لە ڕوونکردنەوەی پلانەکانی داهاتووی ئێران ڕایگەیاند: لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا ناوچەیەکی قەدەغەکراو لە دەرەوەی گەرووی هورمز دیاری دەکەین، کە لە هێڵی گەمارۆی هێزی دەریایی ئەمریکاوە دەست پێدەکات و تا کەنداوی فارس بەردەوام دەبێت.
کەشتییە سەرپێچێکارەکان سزا دەدرێن
ئاماژەی بەوەشکرد: هەر کەشتییەک بەنیازی تێپەڕین بەناو گەرووی هورمزدا بێت و بۆ چوونە ناو ئەم ناوچەیە دەستنیشانکرابێت دەخرێتە لیستی سزاکانمانەوە (لیستی قەدەغەی تێپەڕین).
هەروەها ئەو کەشتیانەی کە لە لای ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای گەرووەکە دەوستن بۆ تێپەڕین ئاگادار دەکرێنەوە و لە ئەگەری سەرپێچیکردندا وردەکارییەکان سەبارات بە کەشتییەکە و خاوەنەکەی تۆمار دەکرێت.
ئاماژەی بەوەدا کە تایبەتمەندییەکانی کەشتییەکە و خاوەنەکەی و ئەوەی بەکرێ گرتووە تۆمار دەکرێن، لایەنی بەرامبەریش ئاگادار دەکرێتەوە کە بە خستنەڕوویان لەم لیستەدا، ڕووبەڕووی کێشەی جددی دەبنەوە لەڕووی بیمە و زیادبوونی تێچووی گواستنەوە، هەروەها ئاگاداری ئەوە دەبن کە ئەگەر سەرپێچی و پەڕینەوەکە دووبارە بکەنەوە دیسانەوە لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی ئێراندا دەکرێنە ئامانج.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە پێگەی ستراتیژیی گەرووی هورمز لە بازرگانی جیهانی نەوت و گاز، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ناوچەیە دەبێتە خاڵی کۆنترۆڵکردنی کەشتییە گەمارۆدراوەکان و هاتوچۆی تێدا کەوتۆتە ژێر هەماهەنگی لەگەڵ ئێران، و ڕەنگە تەنها ژمارەیەکی سنووردار لە کەشتیەکان ڕێگەیان پێبدرێت کە تێیدا تێپەڕن دوای ئەوەی ڕوونکردنەوە بدەن.
Your Comment